حاجی ئۆمەران خۆشترینە
پلەکانی گەرما بەرەو خوار دەبنەوە
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی دایناوە، پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆ و سبەینێدا نزمتر دەبن لە رۆژانی رابردوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان گەرمیانە و دەگاتە 46 پلەی سیلیزی، جەوی حاجی ئۆمەرانیش لە هەمووی خۆشترە و تا 32 دەڕوات.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی هەموو رۆژێک ئەم داتایانە بڵاودەکاتەوە.
دوێنێ شەممە، نمەبارانی کەم لە بەشێک لە ناوچەکان باری، بە تایبەت شاخەکانی سنوری پارێزگای هەولێر.
ئەم هاوینە هێندە گەرم بوو، دەزگا جیهانییەکانی بواری کەشناسی، تەمموزی ئەمساڵی 2023یان بە گەرمترین مانگ لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا دیاریی کرد.