ئەگەر درەختێک بڕوێنیت چی روو دەدات؟
964+
پێشەوا محەمەد
ئەگەر درەختێک بڕوێنیت چی روو دەدات؟ دارستان و پاوانی سلێمانی باس لە حەوت کاریگەری روواندنی درەختێک دەکات.
یەکەمیان ئەوەیە، یەک درەخت 20 کیلۆگرام تۆز و خۆڵ لە ساڵێکدا هەڵدەمژێت، هەروەها 80 کیلۆگرام نیشتەنی، کە پێکدێت لە توخمی ژەهراوی و جیوە و لیسیۆم و قوڕقوشم شی دەکاتەوە.
دووەمیان سوودی درەختەکەیە لە ساڵێکدا، کە 100 هەزار مەتر سێجا لە هەوای پیس دەپاڵێوێت و پاکی دەکاتەوە.
سێیەمیان بەرهەمهێنانی 700 کیلۆگرام ئۆکسجینە لە ساڵێکدا و بەکارهێنانی 20 تۆن دوانەئۆکسیدی کاربۆنە لە هەمان کاتدا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە روونی کردووەتەوە، چوارەم سوودی ئەوەیە یەک درەخت هاوکار دەبێت بۆ دابەزاندنی چوار پلەی سەدی گەرمی لە وەرزی هاویندا.
سوودی پێنجەمیان هی بەردەرگای ماڵی ئەو کەسەیە دەیڕوێنێت، چونکە بەرگرییەکی باش لە تێپەڕبوونی دەنگ دەکات بۆ ناو ماڵەکە.
سوودبینینی باڵندەکان لێی کە دەبێت ماڵێک بۆیان سوودی شەشەمی رواندنی یەک درەختە و حەوتەمیشیان رەگەکانییەتی، کە دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی بوومەلەرزە.