تەرمی شوکر خەیات بەرەو کەرکوک بەڕێکرا
964+
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
دوای ئەوی شەوی رابردوو هونەرمەندی مەقامىێژی کورد شوکر خەیات لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایکرد ئەمڕۆ تەرمەکەی برایەوە کەرکوک و لە زێدی خۆی بەخاک دەسپێردرێت.
ئەو هونەرمەندە ماوەی 11 رۆژە لە نەخۆشخانە کەوتووە و بە نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە دەیناڵاند.
شوکر خەیات لە دایکبووی ساڵی 1940ـی گوندی قەڵغانلوی سەربە قەزای خورماتووە و لە ساڵی 1953 دەستی کردووە بە مەقام بێژی و لە پاڵیشیدا وەک پێشە کاری بەرگدرووی کردووە.
لە ماوەی ژیانی هەنەریدا دەیان مەقامی رەسەن و کوردی وتووەتەوە و دەیان گەنجیشی فێری ئەو هونەرە کردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی