سەربازێک گیانی لەدەستداوە

ئاگر لە فڕۆکەخانەی سەربازی سوپای عێراق کەوتەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک ئاگر لە یەکێک لە خاڵەکانی چاودێری فڕۆکەخانەی سەربازگەی سوپای عێراق کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە سەربازێک گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بووە، ئەو سەربازگەیە تایبەت بووە بە فڕۆکەوانی سوپای عێراق، کە پێشتر بە فڕۆکەخانەی حوریە دەناسرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لەو سەربازگەیە بە 964ی وت، ئاگرەکە لەیەکێک لە بورجەکانی چاودێری بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوو، سەربازێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

هەردی سەمەد بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکوک بە 964ی وت، کەوتنەوەی ئاگرەکە لە دەرەوەی سنوری فرۆکەخانە بووە و زیانی بۆ فڕۆکەخانەکە نەبووە.
سەربازگەی فرۆکەوانی سوپای عێراق،  پێشتر پێ دەوترا فرۆکەخانەی حوریە، یەکێکە لە سەربازگە گەورەکانی عیراق، دەکەوێتە لە سەرەتای رێگەی قەزای دوبز دەست پێدەکات تاوەکو نزیک فولکەی تکریت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی