کێڵگەیەکی نەوت، وێنە سۆشیال میدیا
لە کفری بیرە نەوتێکی نوێ دۆزرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە قەزای کفری بیرە نەوتێکی نوێ دۆزراوەتەوە و حکومەتی عێراق بەنیازە بۆ دەرهێنانی نەوتەکە بەم نزیکانە دەستبکات بە هەڵکەندن و بیر لێبدات.
رۆژی پێنجشەممە 17.8.2023، وەزارەتی نەوتی عێراق لە فەیسبوک رایگەیاند، دەستکراوە بە کارکردن لە ژمارەیەک کێڵگەی نوێی نەوت و لە داھاتویەکی نزیکیشیدا لە سنوری قەزای کفری، دەستدەکەن بە ھەڵکەندنی بیرێکی نوێی نەوت.
ئەو وەزارەتە زانیارییەکانی لە زاری باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا بووە لەگەڵ کۆمپانیای گەڕان و دۆزینەوەی کێڵگەی نوێی نەوتی.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گەڕانی نەوت، ئوسامە رەئوف حسێن، لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ پێنجشەممەدا رایگەیاند، “لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەستدەکەن بە هەڵکەندنی نوێ و گەڕان بەدوای بیرە نەوتی نوێ”.