قوتابخانە ئایینییەکانیش دەگرێتەوە
پڕۆگرامی نوێ بۆ بنکەکانی لەبەرکردنی قورئان دادەندرێت
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم کۆنفرانسێک بۆ دانانی پڕۆگرامی نوێ بۆ بنکەکانی لەبەرکردنی قورئان و قوتابخانە ئایینییەکان دەبەستێت.
وابڕیارە کۆنفرانسەکە لەمساڵدا ببەسترێت و ئێستا لیژنەیەک سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆی.
پڕۆگرامێکی نوێ “بەپێی سەردەمی نوێ و بنەما شەرعییەکان” ئامادە دەکرێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، “دوای دانانی پڕۆگرامەکە لە خوێندنی نوێی ساڵی داهاتوودا پڕۆگرامەکە دەخوێندرێت”.
دەشڵێت، پڕۆگرامەکان لەسەر بنەمای زانستە شەرعییەکان و گیانی تەبایی و هەستی نیشتیمانپەروەری دادەڕێژرێن.