هەشت رۆژ لەسەر یەک خانەقین گەرمترین شاری جیهان بوو

964+

راژان باجەلان – خانەقین

هەشت رۆژ لەسەر یەک خانەقین پلەی یەکەمی بەرنەدا، بەڵام ئەم یەکەمییە جێی دڵخۆشی نەبوو، چونکە یەکەمی بوو لەگەرماو پڕوکاندا.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی (ئێلدۆرادۆ ) خانەقین لە ماوەی (9/8/2023) هەتا (16/8/2023) گەرمترین شاری جیهان بوو، پلەی گەرمای (52) تیا تۆمارکرا، ئیدریس قارەمان کە دانیشتوویەکی شارەکەیە لە تاو گەرماکە تەواو بێتاقەتەو بەدەم گۆرانییەوە هاواری لێ هەستاوە.
ئدریس قارەمان، دانیشتووێکی خانەقینە و بە دەم گۆرانی وتنەوە دەڵێت، گەرماکەی ئەم ساڵی خانەقین نەبینراوە، تەنانەت ئەوانەشت تەمەنیان هەڵکشاوە بیریان نایەت شتی وایان بینیبێت، حاجی کامل لە باوەشی موبەریدە بچوکەکەیەوە دانیشتووە و بە بست لێی دوور ناکەوێتەوە 65 ساڵ ژیاوە، ئەمە یەک شتی وا ببینێت.

حاجی کامل، تەمەنی 65 ساڵە و دوکاندارێکە و لەتاو گەرماکە خەریکە بچێتە ناو موبەریدە بچووکەکەی ناو دوکانەکە، قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، بۆ خەڵکەکەی ئەم دۆخە سەیرە، بەڵام ئەوانەی سەر لە ژینگە دەردەکەن دەڵێن 10 ساڵە هۆشیاریان داوە، رێژەی شێ هەڵکشاوە و گەر وابڕوات کۆچی بە کۆمەڵ دەست پێدەکات.

ئەیاد عەباس، بایەخدەر بە بواری ژینگە و هۆشداری لە کۆچی بە کۆمەڵ لە خانەقین دەکات بەهوی ژینگەوە.

ئامادەکردنی ئەم کارە دوو رۆژی ویست، کامێراو ئامێرەکانمان بە هۆی گەرماوە زیاد لە دە جار وەستان، هەرچی خەڵکەکەشە لەوە دەترسن ئەم شارە بە کەڵکی ژیان نەمێنێ، چونکە خانەقین نە ئەڵوەنی ماوە نە باخەکانی، بۆیە تا دێت زیاتر دەکوڵێت.