لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆیە

بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکان

964+

فەهمی نەبی

لە گەرمیان نوێنەری هەر کۆمپانیا و وەبەرهێنەرێک بۆ رایکردنی کاری کۆمپانیا، کە دەچێتە بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی گەرمیان، ئەگەر ئەو کەسە فەرمانبەری حکومەت بێت، کۆمپانیاکە رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان بە نووسراوێک هۆشداری داوەتە سەرجەم کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانی ئەو سنوورە.

هونەر محەمەد، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ 964 وتی، “سیاسەتی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەیە، کە مۆڵەت دەدرێتە پڕۆژەیەک پێویستە دەرفەتی کار بۆ خەڵکی ئاسایی بێت، نەک فەرمانبەری حکومی، هەر پڕۆژەیەک کە داواکاری پێشکەش دەکەن ئەگەر فەرمانبەری حکومی بێت، کارەکانیان بۆ رایی ناکەین”.

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت، بەشێک لە کۆمپانیاکان فەرمانبەرانی حکومەت یان ئەندازیار و پارێزەر بۆ پڕۆژەکانیان دادەمەزرێنن و کارەکانیان بۆ رایی دەکەن، لە کاتێکدا هەزاران دەرچووی زانکۆ هەیە بێ کارە.

دەقی بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان:

بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکان