لە گەشتی هەواڵەکانەوە
تەرمی ژنێک لە سەرچنار دۆزرایەوە
+964
ژووری هەواڵ
لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی پۆلیس تەرمی ژنێکی کوژراوی دۆزیوەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە خنکێندراوە.
کۆمەڵێک لە دانیشتوانەکەی گەڕەکی قەتەوی لە شاری هەولێر ئەم پێشنیوەڕۆیە هاتنە بەردەرگای ماڵەکانیان و هەموویان پێکەوە کۆبوونەوەو شەقامی سەرەکی گەڕەکەکەیان داخست، توڕەبوونەکەیان لەسەر کەم ئاوییەو دەڵێن حاڵمان نییە سێ مانگە هەر ئاو دەکڕین و زۆر بە دەگمەن دێتەوە.
بانکی هەرێم بە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی وتووە، هەر پەروەردەیەک لیستی موچەی ئامادەیە با بێت مووچەکانیان وەربگرن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری رانیە دەنگی تەقە بیستراوە، بەڵام دەوترێت کێشەکە لە نێوان دوو کەس بوو کە ئاسایش و پۆلیسن.
گەرماکە تاقەت پڕوکێنە و بۆ دەربازبوون حەلی دەوێت، پیاوێکی کەلارە گەرمەکەی خۆمان چارەیەکی باشی دۆزیوەتەوەو چەتری سپی هەڵکردووەو بۆ کوێ ئەچن لەگەڵ خۆیان دەیبات.