پلەکانی گەرما رووی لە دابەزینە جەوەکەی خۆش دەبێت
+964
لە کوردستان، رەوشی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بەراورد بە هەفتەی رابردوو رووی لە دابەزین کردووە و هێواش هێواش کەشەکە فێنک دەبێتەوە و کاتی سەفرە و سەیرانە، نزمترین ئاستی پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە کە 29 پلەی سیلیزیە
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ (15–25)کم/ک دەبێت.ئاراستەی با / باکوری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوومەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 9)کم دەبێت.
سبەی هەینی 18.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت
خێراى با / لەسەرخۆ (15–25) کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 –9)کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
سۆران: 41 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 48 پلەى سیلیزى