لە گەرمیان سێ ڤایرۆسی پەلەوەری بڵاوبوونەتەوە
+964
زینوێ حەسەن
کێڵگە پەلەوەرییەکانی گەرمیان تووشی سێ جۆر نەخۆشی هاتوون و چارەسەرکردنیان زەحمەتە.
بەڕێوبەرایەتیی ڤێتێرنەری گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئێستا سێ جۆر نەخۆشی ڤایرۆسی لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکانی گەرمیاندا بڵاوبوونەتەوە و بەرگریکردن دژیان زەحمەتە
ئەم حاڵەتە تەنیا رووی لە گەرمیان نییە، بەڵکو رووی لە پارێزگاكانی سلێمانی، ههولێر، و دهۆك و تهواوى ههرێمی كوردستانه.
دکتۆر عوسمان مستەفا بەڕێوبەری ڤێتێنەری گەرمیان به 964ی وت، کێڵگە پەلەوەرییەکانی گەرمیان بە رێژەیەکی کەم تووشی ئەو نەخۆشییانە هاتوون، ئهو نهخۆشییانهش نوێ نین و پێشتر ههبوون، پێشتریش لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا تۆمارکراون.
وتیشی، ئێستا بڵاوبوونهوهی نهخۆشییهكان روو لە زیادبوونه، پێویستە حکومەت ڤاکسین دابین بكات، تا کێشەکان لە بنەڕەتەوە چارەسەر ببن.
ئەم نەخۆشییانه تەنیا تووشی پەلەوەر دەبن بۆ مرۆڤ ناگوازرێنەوە.
نهخۆشییهكانیش ناویان نیوکاسڵ ئای دی، ئەنفلهوهنزا H7 و گەمبۆرۆین.