سێ داعشی تلیاکفرۆش گیران و تەندروستیش ئاماری ترسناکی لایە
+964
ژووری هەواڵ
– دژە تیرۆری عێراقی ئەمڕۆ لە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە خانەقین داویانە بەسەر چەند چەکدارێکی داعشدا دوای ئەوەی دەستیان کردووەتەوەو تەقەیان کردووە، دەستگیر کراون، دەبینن جگە لە چەک و تەقەمەنی، بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەریان پێبووە.
– له دهۆك و له پرۆژهیهكی نیشتهجێبووندا، ئهسانسۆرێك كهوت و دوو كهس برینداربوون.
– هێشتا دیار ئەو بارهەڵگرەی بانک کە وەرگەڕا سەر بە کوێیە، چونکە بانكی ناوهندیی ههرێم لقی سلێمانی، دهڵێن ئەو بارهەڵگرە پهیوهندی به ئهوانهوه نییه.
– سێ ملیار دیناری پارەی گەنم بەسەر 119 جوتیاری سنوری پاریزگای هەولیر دابەشکرا، بەمەش کۆی ئەو جوتیارانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر پارەی گەنمی ئەمساڵیان وەگرتووە دەگاتە 697 جوتیار.
– بە قسەی بەرپرسانی تەندروستی بێت، هەڵبژاردنی رێکەوتی جوان بۆ منداڵبوون مەترسی دروست کردبوو، بۆیە راگرا.