ئاڕ تی بانک لە هەولێر دەست بە فرۆشتنەوەی دۆلار دەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

لقی هەولێری ئاڕ تی بانک دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەدات بە گەشتیار و چەند رۆژێکە خزمەتگوزارییەکە بەردەستە، ئەوەش دوای وەستانی بۆ ماوەیەکی کاتی.

نرخی 100 دۆلار لە بانکەکە بە 132 هەزار دینارە و گەشتیار دوای پێشکەشکردنی بەڵگەکانی گەشتەکەی دەتوانێت تا سێ هەزار دۆلار رابکێشێت.

ئومێد قەرەداغی، پسپۆڕی ئابووری مامۆستای زانکۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو هەوڵەی پیشتر لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هەبوو سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە لەو بانکەوە باشتر بەڕێوە دەچێت و کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

وتیشی، “رۆژانە هاوڵاتیانێکی کەم دەتوانن لێی سوودمەند بن چونکە زۆر قەرەباڵغە و گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن”.

ئاڕ تی بانک لە هەرێمی کوردستان تەنیا لقی لە شاری هەولێر هەیە.

ئاڕ تی بانک، دەکەوێتە شەقامی 40 مەتری شاری هەولێر، نزیک بینای سەرۆکایەتی هەرێم.