دیمەنی هەردوو ئۆتۆمێبەلەکەی کەلار کە سوتاون و وەرگەڕاون.وێنە: هاتوچۆ و بەرگری شارستانی کەلار
کەلار
لە بەرەبەیاندا جێبێک وەرگەڕا و ئۆتۆمبێلێکیش سووتا
964+
توانا نەقی
لە دوو رووداوی جیاوازدا لە کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو کە سێ برینداری لێکەوتەوە و یۆتۆمبێلێکی تر گڕی گرتوو بەتەواوەتی سووتا.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە، نزیزکی کاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی وەرگەڕانی جێب وازێکەوە لە پشت ناوچەی پیشەسازی کەلار دوو سەرنشین و شۆفێرەکەی بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی شەقامی پشتێنەیی بۆ گرتە گۆزینە چووە و وەرگەڕاوە، ئەو سێ کەسەی برینداربوون بە هۆیە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەر نزیکی ئەو کاتانە بەرگری شارستانی کەلار بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس لە بەرامبەر قوتابخانەی شەهید ئارام گڕیگرتووە و تیمەکانیان گەشتوونەتە سەری.
ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا بەڵام ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتا و جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی نەبووە.