چه‌ند كۆمهڵهدارێك كه داربڕهكهى هه‌ڵشۆ له‌سه‌ر رێگا كۆیكردوونه‌ته‌وه.. وێنه: پۆلیسی دارستانى هه‌ڵشۆ
داربڕ و ئاگركه‌ره‌وه‌كه‌ى هه‌ڵشۆ ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵشۆ، ده‌ڵێت، له دوو كاتى جیاوازدا توانیویانه دوو سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر بكه‌ن، یه‌كه‌میان دونیایه‌ك دارى ته‌ڕى بڕیوه و دووه‌میش هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێك بووه، كه زیانى به زیاتر له 10 دۆنم دارستان و پاوان گه‌یاندووه.
داربڕه‌كه له گوندى بێگه‌ڵاسی سه‌ر به ناحیه‌ى هه‌ڵشۆ زیاتر له 240 دارى ته‌ڕى ته‌مه‌ن جیاوازى بڕێوه و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر رێگا ئاماده‌ى كردبوون بۆئه‌وه‌ى بیانگه‌یه‌نێته بازاڕ و ساغیان بكاته‌وه، به‌ڵام پۆلیس گه‌یشتنه سه‌رى و ده‌ستگیریان كرد.
له كوندی شیوه‌ڕه‌زى سه‌ر به هه‌مان ناحیه‌ش ئاگرێكى گه‌وره كه‌وته‌وه، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بۆیان دەرکەوت هاوڵاتیەک بۆتە هۆكارى ئەم ئاگرە و ئه‌ویشیان ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵشۆ ده‌ڵێت، ئاگرەکە زیانى به زیاتر لە 10 دۆنم دارستان و پووش و پاوان گه‌یاندووه و مەزندەش ده‌كه‌ن ئه‌و ئاگره زیاتر له هه‌زار داری سووتاندبێت.
باس له‌وه‌شكراوه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو سەرپێچیکار کراوەتەوە و راده‌ستى دادگا كراون.