وێستگەیەکی کارەبا. وێنە: سۆشیال میدیا
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه، دۆخی به‌رهه‌مهێنان باش نییه و خواستیش به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواست لەسەر کارەبا بۆ زیاتر لە 5500 مێگاوات بەرز بووەتەوە، به‌ڵام بەرهەمهێنانی کارەبا لە نێوان 3200 بۆ 3300 مێگاواته.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، توانای وێستگەکانی بەرهەمهێنان بەهۆی کاریگەریی پاڵەپەستۆی گەرما لە دابەزیندایە.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با كرد، بۆ پرسینی هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گرفتەکانی، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌درایه‌وه.