شارۆچکەی ئەڵڵایی - وێنە: سۆشیال میدیای ناوچەکە.
ئەڵڵایی و بەردەقارەمان دەکرێن بە ناحیە
964+
پێشەوا محەمەد
سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بوون بە ناحیەی ئەڵایی و بەردەقارەمان لە قەزای بازیان تەواوبوون و ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کراون بۆ دەنگدان لەسەریان.
بەرپرسانی ئیداریی سنووری قەزای بازیان ماوەی چوار مانگە سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن.
ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 15.8.2023 دۆسییەکانیانمان ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە تا بیخەنە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر بدەن.
وتیشی، “هەریەکە لەو شوینانە سەرجەم دامودەزگاکانیان تێدایە و هەریەکەیان 20 گوندیان لەسەرە، واتا تەواوی مەرجەکانی بوون بە ناحیەیان هەیە و بازیانیش بووە بە قەزا و پێویستی بە ناحیەیە”.