دەستەی ناوچە کوردستانییەکان نیگەرانە

بەناوی مادەی 140ـەوە خەڵکی دیکە قەرەبوو کراونەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نیگەرانە لەوەی بەناوی مادەی 140ـەوە هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عێراق قەرەبوو دەکرێنەوە نەک جێبەجێکردنی مادەی 140.

لەم ماوەیەدا 100 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 دابین کراوە.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی پارەیەکی کەم بۆ مادەکە دیاری کراوە، بەڵام هەر بەو پارەیە زیانلێکەوتوانی دەستی رژیمی بەعسی پێ قەرەبوو دەکرێتەوە.

فەهمی بورهان بە پێویستی زانی بە یاسایەکی دیکە قەرەبووکردنەوەی ئەوان رێکبخرێت، نەک لە پارەی مادەی 140 ئەو کارە بکرێت.

“ساڵی 2021ـیش 50 ملیار دیناری دیکە تەرخان کرا بۆ مادەی 140، بەڵام هەموو پارەکە درا بە خەڵکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە زەرەرمەندی دەستی رژێمی بەعس بوون”، ئەوەش قسەی فەهمی بورهانە.