رێگاى ناو باخچه‌كانى گوندى نازه‌نین چاكده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێگا سه‌ره‌كى و لاوه‌كییه‌كانى ناو باخچه‌كانى گوندى نازه‌نین چاكده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ستافێكی رێگاوبانى كۆیه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان، ناو باخچه‌كانى نازه‌نین گه‌ڕان.
259 ملیۆن دینارى بۆ چاككرانه‌وه‌ى رێگاكان ته‌رخانكراوه.
گوندى نازه‌نین، یه‌كێك له دیارترین گونده‌كانى دۆڵى خۆشناوه‌تى سه‌ر به ناحیه‌ى سكتانى قه‌زاى كۆیه‌یه، له كۆنه‌وه به خاوه‌ن باچه‌ى میوه‌ى جۆرارجۆر ناسراوه، له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ هیران به هه‌ناره‌كه‌یان به‌ناوبانگن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ندێك کێشە له‌به‌رده‌م بردنی رێگای ناوباخچه‌كان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت چاكی بكه‌نه‌وه.
وتیشی “ئه‌و رێگایانه‌ى ده‌مانه‌وێت بۆیان چاكبكرێته‌وه به درێژایی چوار کیلۆمەتره”.
ده‌یانه‌وێت به‌شێكى رێگاكان قیڕتاو و به‌شێكی دیكه‌ش چەوڕێژ بكه‌ن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، داواش له ھاوڵاتیانى ئه‌و گونده ده‌كات به‌مه‌به‌ستى فراوانكردنى رێگاكان ئه‌گه‌ر بەشێکی کەمی زەوی باخەکانیان به‌ر رێگاكان بكه‌وێت، پێویسته هاوكاریان بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رێگاكانیان بۆ چاكبكرێته‌وه.
وتیشی “گرنگى چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه سوودى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى هه‌یه بۆ بواره‌كانى گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ”.