باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
رێنمایی نوێی خوێندن بۆ وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرا راگەیەنرا
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایی تایبەتی بۆ هەریەکە لە وەرگیراوانی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، دبلۆمی باڵای دوو ساڵەی زانستی، ماستەر و دکتۆرا راگەیاند، کە بڕیارە مانگی ئەیلول خوێندنەکە دەستپێبکات.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەو رێنماییانەی بڵاوکردووەتەوە.
رێنماییەکانی خوێندنی دبلۆمی باڵای ئەکادیمی یەکساڵە، وەک رێنمایی ژمارە چوار بڵاوکراونەتەوە، خوێندنی دبلۆمی باڵا دابەشی دوو سیمستەر کراوە، هەر سیمستەرێك 14 هەفتە دەبێت.
لێرە دەتوانن رێنماییەکانی دبلۆمی باڵای یەکساڵەی ئەکادیمی ببینن.
رێنماییەکانی دبلۆمی باڵای زانستی دوو ساڵەی پزیشکی، وەک رێنمایی ژمارە پێنج دانراون، لە رێنماییەکان هاتووە بۆ هەر ساڵێک دوو سیمستەر دەبێت، هەر سیمستەرێک دەبێت 14 هەفتە بخوێندرێت.
لێرە دەتوانن رێنماییەکانی دبلۆمی باڵای دوو ساڵەی زانستی پزیشکی ببینن.
رێنماییەکانی خوێندنی ماستەر، وەک رێنمایی ژمارە شەش بڵاوکراوەتەوە، بەپێی ئەو رێنماییەی هاتووە، بۆ سیمستەری یەکەم پێنج بابەت دەسنیشانکراون، کە دەبێت بەلایەنی کەمەوە سێ بابەتیان سەرەکی بێت.
لێرە دەتوانن رێنماییەکانی خوێندنی ماستەر ببینن.
رێنماییەکانی خوێندنی دکتۆرا، وەک رێنمایی ژمارە حەوت هاتووە، بەپێی رێنماییەکان بۆ هەر سێ ساڵەکە پێنج سیمستەر دیاریکراوە.
لێرە دەتوانن رێنماییەکانی خوێندنی دکتۆرا ببینن.