ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو چاڵی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

کەمێک بەر لە ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی دەکەوێتە چاڵێکی تەنیشت شەقامەکە، کە پڕۆژەیەکی نیشتجێبوون هەڵیکەندووە.

شۆفێرەکە ناوی رێبوارە و تەمەنی 23 ساڵە و بە سووکی بریندار بووە.

محەمەد عیرفان، ئامۆزای شۆفێرەکە لە شوێنی رووداوەکە بە 964ی راگەیاند، ئەم چاڵە کە پڕۆژەکە لێرە هەڵیکەندووە هیچ نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوەی بۆ دانەناوە و شۆفێران بەو جۆرە دەکەونە ناویەوە.

وتیشی “بەرمیل و لایلۆنیان داناوە بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێران, لەکاتیكدا پڕۆژەیەکی ئاوا دەبوو نیشانەی فەرمی ئاگادارکردنەوەی هاتوچۆی لەسەر ئەو چاڵە دابنایە”.

ئاماژەی بەوەشدا دوای ئەو رووداوە ئێستا پڕۆژەکە کارمەندێکیانی ناردووەتە سەر ئەو شەقامە و شۆفێران لە چاڵەکە ئاگادار دەکاتەوە.

شاری خەونەکان، رووبەرەکەی دوو کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە دەکاتە یەک ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە

پێداچوونەوە: فەرمان سادق