سلێمانی رێگه نادات سیستمی شۆڤاز بكهوێتهوه كار
964+
پێشهوا محهمهد – سلێمانی
کۆمپانیاکانی دانانی سیستمی شۆڤاژ لە سلێمانی داوا دەکەن دەست بە کار بکەنەوە، بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگا دەڵێت، هێشتا پێویستیان بە کاتی زیاترە بۆ دەرکردنی رێنمایی زیاتری سەلامەتی.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی كانوونی یهكهم، نوێنەرانی ٣٦ کۆمپانیای دانانی سیستمی شۆڤاژ، کە لە پارێزگای سلێمانیدا کار دەکەن، لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە.
یوسف عوسمان، یەکێک لە نوێنەرەکانی کۆمپانیاکانی دانانی سیستمی شۆڤاژ لە سلێمانی بە 964+ی راگەیاند، “دەمانەوێت لە ژێر رێنمایی نوێ و سەلامەتیی زیاتر دەست بە کار بکەینەوە، چونکە پێشتر هەر کۆمپانیاکان کەمتەرخەم نەبوون، هاوڵاتیانیش کەمتەرخەم بوونە، بۆ ئەوەی کارەکەی هەرزان بکەوێت هەندێ وردەکاریی سەلامەتییان جێبهجێ نهكردووه.”
+964 لە زاری کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە دەزانێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی پارێزگا رێگەی نەداوە کۆمپانیاکان دەست بە دانانی شۆڤاژ بکەنەوە.
“هیشتا ئێمە سەرقاڵی وردەکاریی زیاترین بۆ دەرکردنی رێنمایی نوێ و شێوازی نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیاکان، تا ئەو کارەش تەواو نەکرێت مۆڵەتی کارکردنیان نادرێتەوە”، کەریم عەلی وای وت.
رۆژی ١٧ـی مانگی رابردوو بەهۆی پەنگخواردنی غازەوە تەقینەوەیەک لە ماڵی حاجی مەزهەر لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی رووی دا و بە هۆیەوە ١٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٢ کەسی تریش بریندار بوون، دواتر له شاری دهۆك سیستمی غازی فڕنێك كه لهسهر باڵهخانهی بهشهناوخۆیی قوتابیان بوو، ئهویش تهقییهوه و به هۆیهوه حهوت كهس گیانیان له دهست دا و ٣١ كهسیش برینداربوون.
دوای ئهو رووداوانه، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاری راگرتنی كاركردن به سیستمی غازی LPG له ههموو كوردستان راگهیاند.
ههروهها ئیدارەی پارێزگای سلێمانی ئیشکردنی ههموو ئەو کۆمپانیایانەی راگرت کە لە بواری دانانی سیستمی شۆڤاژ و تەنکیی غازی LPG دا کار دەکەن.