لە سۆران دوو تیمی فریاگوزاری بۆ حاڵەتەکانی خنکان دیاریکران
964+
ژووری هەواڵ
بەرگری شارستانی سۆران دوو تیمی فریاگوزرای لەسەر رووبار و شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو ناوچەیە داناوە، بۆ ئەو کەسانەی مەترسی خنکانیان لەسەر دروست دەبێت.
ئەو تیمە سەرجەم کەرەستەکانی مەلەکردن و هۆکاری رزگارکردنیان بۆ دابینکراوە، وەک بەلەم، بوتڵی ئۆکسجین و جلوبەرگی تایبەت بە مەلەوانی.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، دوو تیم دروستکراوە ژمارەیان 20 مەلەوانە، لەهەریەکە لە بنکەکانی مێرگەسۆر و گەلی عەلی بەگ دادەنرێن.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەش دەڵێت، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە ئەو رۆژانەی رێژەی گەشتیار زۆرترە، ئەو دوو تیمە ئامادەییان زیاتر دەبێت و لەگەڕانی بەردەوام دەبن.
بەوتەی رەوەند هاودیانی، وەزارەتی ناوخۆ، شەش مەلەوانی بەشێوەی گرێبەست بۆماوەی چوار مانگ دادەمەزرێنێت وەک تیمی هەماهەنگی.
ئاماری بەرگری شارستانی سۆران، دەریدەخات لەماوەی شەش مانگدا چوار حاڵەتی خنکان هەبووە، بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC رایگەیاندووە لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ 54 هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان خنکاون.