لە هەولێر تەنیا هەشت پارکی گەورە هەن
+964
فەهمی نەبی
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هەیەتی، لەشاری هەولێر 450 پارک و باخچە هەن، لەو ژمارەیە هەشتیان پارکی گەورەن.
سەروەر وەیسی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ی وت،” لەو ژمارە پارکەی لە هەولێر هەن، هەزار و 53 دۆنمی پارکی گەورەن”.
دابەشکارییەکان بەمجۆرەن:
پارکی سامی عەبدولرەحمان 800 دۆنمە.
پارکی منارە 43 دۆنمە.
پارکی شانەدەر 40 دۆنمە.
پارکی پێشمەرگە 54 دۆنمە.
پارکی گڵکەند 29 دۆنمە.
پارکی خانزاد 22 دۆنمە.
پارکی کانیاو 28 دۆنمە.
پارکی هاوار 37 دۆنمە.
بەگوێرەی ئاماری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە سەنتەری هەولێر 450 پارک و باخچە هەیە، کۆی گشتی رێژەی سەوزایی لەسەر بنەمای پێوەر 19.5%، بەڵام بەڕێوەبەرای ئەندازەی پارکەکان ئاشکرای دەکات کە هەر گەڕەکێکی نوێ دروست بکرێت ئەوا رێژەی 25%ـی رووبەرەکەی دەکرێتە سەوزایی.