هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك له‌ شه‌ڕی ناو قه‌فه‌س یه‌كه‌می عێراقه‌

964+
محه‌مه‌د عومه‌ر – هه‌ڵه‌بجه‌
ڤیدیۆ

بژار محه‌مه‌د وه‌رزشوانی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كان، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی عێراق بۆ شەڕی ناو قەفەس به‌ده‌ستهێنا.

بژار محه‌مه‌د به‌ 964+ی راگه‌یاند، پاڵه‌وانیه‌تیی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌ تێكه‌ڵاوه‌كان، كه‌ به‌ MMA ناسراوه‌، له‌ شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، توانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌ده‌ست بهێنێت.

پاڵەوانیه‌تییەكه‌ لە ژێر چاودێریی رێکخراوی icfc عێراقی بەڕێوەچوو، بژار وه‌ك تاكه‌ نوێنه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداریی تێدا كرد.

” لە کێشی ٦٨ کیلۆگرام بەرامبەر یاریزانێكی شاری موسڵ توانیم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم و ببمە پاڵەوانی عێراق، هه‌روه‌ها خەڵاتی باشترین یاریزانی ناو یارییەکانیشم پێدرا”، بژار محه‌مه‌د وا ده‌ڵێت.

پاڵه‌وانیه‌تیی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌ تێكه‌ڵاوه‌كان

لە پاڵەوانیه‌تییەكه‌دا زیاتر لە ١٨ یانەی عێراقی بەشداربوون و شه‌وی رابردوو كۆتایی هات.

بژار محه‌مه‌د لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـه‌ و لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە وەرزشی کۆنگکفۆ و بۆکسێن و شەڕی ناو قەفەز دەکات، هه‌روه‌ها هۆڵێكی وه‌رزشی بۆ ئه‌م یارییانه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و خۆی وه‌ك راهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.