ریال مەدرید. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
“ریال مه‌درید سته‌می لێده‌كرێت”
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی خشته‌ی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید سێ یاریی یه‌كه‌می له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش سێیه‌م وه‌رزه دووباره ده‌بێته‌وه.
رۆژی هه‌ینی 11.8.2023 وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانیا ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك ده‌ركه‌وتووه، وه‌رزی سێیه‌می له‌سه‌ریه‌كه یانه‌ی ریال مه‌درید سێ یاریی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ له خولی ئیسپانیا، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌كات.
ریال مه‌درید له خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه، رۆژی شه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئاتلێتیك بیلباو یاریی ده‌كات، دواتر له دوو گه‌ڕی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌لمیریا و سێلتاڤیگۆ هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا یاریی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پێی ئه‌نجامه‌كانی وه‌رزی رابردوو، یانه‌ی شاهانه هه‌رسێ یاری له‌سه‌ریه‌ك برده‌وه، له وه‌رزی 2020-2021یشدا دوو بردنه‌وه و یه‌كسانبوونێكی تۆمار كرد.
زۆرجار له لایه‌ن هه‌وادارانی وه‌رزشییه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت، ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پشتگیری له یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن و ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان و یارییه‌كان، به‌ڵام وه‌ك دیاره ئه‌مه سێیه‌م وه‌رزه ریال مه‌درید مافی خۆی وه‌رناگرێت، به جۆرێك زۆربه‌ی تیپه‌كان یارییه‌ك له ده‌ره‌وه و یاریی دواتر له یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن.