ناسری رەزازی لە هونەرمەندانی تورک توڕەیە
+964
ژووری هەواڵ
ناسری رەزازی زۆر لە هونەرمەندانی تورک توڕەیە و دەڵێت ئەوە گۆرانی و مەقامی ئێمەیە بردوویانە خۆیان خاوەنی هیچ نین.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی هونەرمەند ناسری رەزازی بینی و لێی پرسی هەست دەکەم زیاتر ئارەزووی موزیکی باکووری کوردستان دەکەیت، ئەم ساڵانەی دوای زۆر رەنگدانەوەی هەبووە لە ئیشەکانتدا.
رەزازی ئەم پرسیارەی زۆر پێ خۆش بوو، وتی پرسیارێکت کردووە کە تا ئێستا لە ژیانمدا هیچ کەس لێی نەپرسیوم؟ شیرینترین و گەشترین و خۆشترین پرسیارە.
ناسری رەزازی وتی ”زیاتر لە 2300 گۆرانی کوردی لە کوردستانی بن دەستی تورکیا کراون بە تورکی، ئەو مەقامانەی کە لەلایەن ئیبراهیم تاتڵیساس و بورهان چاچان و کەسانی وەک ئەوانەوە دەوترێ، بەبێ هیچ ئەملاو ئەولایەک و دوو دڵییەک هەموویان کوردین، تەنانەت جەلال گوزەلسەز کە ئاوەکەی بۆ ئەوان رشتووە”.
رەزازی لە هونەری تورکی توڕەیە و وتی ”تورک خۆی هیچی نییە و نە خاوەنی زمانە و نە خاوەنی فەرهەنگە، نە خاوەنی هونەر بووە”.