لە گەشتی هەواڵەکانەوە
رێی ئێران بە سەیارە کرایەوە
+964
ژووری هەواڵ
ئەگەر بە نیازی گەشتی ئێرانی بە ئۆتۆمبێل، هیچ کێشەت نەما، سەیارەکە پڕ بەنزین بکە و سلف لێدەو باژۆ، ئران رەزامەندی نیشاندا دەروازەی پەروێزخان بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی خەڵکی بکاتەوە.
لە سلێمانی هەموو رۆژێک سەروو سی مناڵ لەدایک دەبن، زۆربەشیان لەدایکبوونەکەیان سروشتی بووەو ژمارەی کوڕ و کچیش نزیکە لە یەکەوە.
لە چەمچەماڵ گوندێک هەیە خوێ بووەتە خێرو بەرەکەت بۆیان، چونکە ئاوێکی سروشتی سوێر لە گوندەکەیان هەیە و بە هۆیەوە خوێی لێ بەرهەم دەهێنن.
کۆمەڵێک هەنگەوانی کورد چەند رۆژێکە لە سعودییەن، چوون پۆز بە هەنگوینی کوردستانەوە لێبدەن و بە هەموو دنیا بڵێن ئەوەی ئێمە لەوەی ئێوە باشترە.
باس و خواسی گەرمی ئەمڕۆ لەناو خانەقینییەکان دەرکەوتنی سەگی ئاوییە لە ئاوی ئەڵوەند، دیمەنێک کە بۆ ئێستا زۆر نامۆیە، بەڵام جاران پێی ئاشنا بوون.