لە مانگێکدا 928 منداڵ لەدایکبوون

لە سلێمانی لەدایکبوونی سروشتی زیاترە لە نەشتەرگەری

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو لە  نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری سلێمانی 928 منداڵ لەدایک بوون و لەو رێژەیە لەدایکبوونی 558یان بە شێوەی سروشتی بووە.

964 لە سەرچاوەیەکی نەخۆشخانەکەوە دەزانێت، 495 منداڵیان کوڕ بوون و 433شیان کچ بوون.

هەر بە پێی زانیاری نەخۆشخانەکە کە دراوە بە 964، لەو مانگەدا 207 منداڵی نەبەکام خەوێندراون، 19 حاڵەتی لەدایکبوونی دوانە تۆمار کراوە و 140 حاڵەتی لەبارچوونیش هەبووە.

سەرچاوەکەی 964 وتی، “ئەو ئامارە تەنیا هی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکارییە و ئاماری نەخۆشخانە تایبەتەکانی تێدا نییە”.