گوندێكی چەمچەماڵ له‌سه‌ر خوێ ده‌ژیێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتوانی گوندی خوێڵێن لە قەزای چەمچەماڵ، ژیانیان كه‌تووه‌ته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى خوێ، بەهۆی ئه‌وه‌ى ئاوێکی سروشتی سوێر له گونده‌كه‌یان هه‌یه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ساڵانه بڕێکی زۆر خوێ بەرهەم بهێنن.
چەندین گۆلیان بۆ ئاوه سوێره‌كه دروستکردووە، دوای 10 بۆ 15 رۆژ مانه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه له ناو گۆله‌كان دەبێته خوێ.
خوێیه‌كه دەماڵن و کۆیدەکەنەوە، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى خوێیه‌كه زیاد له پێویسته، بۆشاره‌كانى ده‌نێر‌ن بۆ ساغكردنه‌وه‌ى.
كرێكار ئه‌نوه‌ر، دانیشتووى ئه‌م گونده‌یه به 964ـى وت، به‌هۆى بوونى زۆرى به‌رهه‌مى خوێ وایكردووه زۆربه‌ى دانیشتوانى گونده‌كه‌یان بۆ بژێوی ژیانیان پشتى پێببه‌ستن.
ده‌شڵێت “جگه له شاره‌كانى كوردستان خوێیه‌كه‌مان ره‌وانه‌ى خوار و ناوەڕاستی عێراقیش دەکرێت”.
كرێكار، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات رێگای چوون و هاتنى گونده‌كه‌یان زۆر خراپه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌توانن به‌رهه‌مى خوێیه‌كه‌یان زیاتر بكه‌ن.