لە دوکان ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کرایە ئامانج

964+
ژووری هەواڵ

ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ لە رێگەی نێوان دوکان – خەلەکان لەلایەن درۆنەوە کراوەتە ئامانج و دوو کەسی تیادا بووە و هەردووکیان بریندار بوون.

عادل ساڵح بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن.

هاوکات، سیروان لالە سەرحەد قایمقامی دوکان بە 964ـی وت، لە بەرامبەر گوندی قەڵات هێرشەکە کراوە، دوو سەرنشینەکەش بە سەختی بریندار بوون و ئێستا لەژێر چاودێری چڕدان.

وتیشی، بۆیان دەرکەوتووە، ئەو دوو کەسە یەکێکیان خەڵکی هەڵەبجەیە و ئەوی دیکەیان خەڵکی سووریایە.

964 ڤیدیۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی بینیوە، شایەتحاڵێکیش بە ناوی هەردی کە تانکەری پێبووە و لە پێش جێبەکەوە رۆشتووە پێی راگەیاندین بە چاوی خۆی بینیویەتی درۆن بووە.