دەرچوانی خورماڵ به‌شێوازى خۆیان كار بۆ دامه‌زراندنیان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى دەرچوانی دانەمەزراوی قەزای خورماڵ و دەوروبەری ده‌ڵێن، لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەستدەکەن بە گرتنەبەری رێکاری جیاجیا بۆئه‌وه‌ى له دامه‌زراندن بێبه‌ش نه‌كرێن.
ده‌رچووه‌كان ژماره‌یان له 500 كه‌س نزیكده‌بێته‌وه، داوا ده‌كه‌ن له داهاتوو هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دامه‌زراندن یان هه‌لیكار له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هه‌بێت، پێویسته ئه‌وان پشكیان هه‌بێت.
كاروان كه‌ریم محه‌مه‌د، یه‌كێك له ده‌رچووان و ئه‌ندامى ئه‌و ده‌سته‌یه، به 964ـى وت، له‌مه‌ودوا ئه‌وان له سێ لایه‌نه‌وه كار بۆ دامه‌زراندیان ده‌كه‌ن,
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات بۆ دامه‌زراندنى مامۆستا و وانەبێژان، كه لە سنورەكه‌یان دادەنرێت پێویسته ده‌رچوانíان له‌پێشه‌وه‌ى ئه‌و دامه‌زراندنه بن.
بەپێی رێنمایی وەزارەتی پەروەردەش کە لە 4.8.2022 ده‌رچووه، لە رێکاری دانان و دانانەوەی مامۆستای وانەبێژ لە بڕگەی (بیستەم) ئاماژەی پێدراوە، كه ئەفزەڵیەت بۆ دەرچووی سنورەکەیە.
وتیشی “لە داهاتوودا هەرجۆرە دامەزراندێک له‌م سنووره بکرێتەوە دەبێت دەرچووی دانەمەزراوی خورماڵى تێدابێت”.
سه‌باره‌ت ئەو هەلیکارانەش لەداهاتوودا دەڕەخسێنرێن لە سنوره پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا، ده‌ڵێت “بەهەمانشێوە پێویسته دەچوویەکی ئەم سنورە سودمەند ببێت”.
به‌قسه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه لە چەند رۆژی داهاتوودا وەک دەستە، كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى هه‌مه‌لایه‌نه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چیتر گه‌نجه ده‌رچووه‌كانیان مافخوراو نه‌كرێن.
ده‌شڵێت “له‌ئه‌نجامى بوونى هه‌لیكار و دامه‌زراندن ده‌رچووه‌كانمان بێبه‌ش بكرێن، هه‌ڵوێستى دیكه‌مان ده‌بێت”.