نەیمار. وێنە: AFP
نه‌یمار پاریس جێده‌هێڵێت؟
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای رۆیشتنی مێسی و رامۆس، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه‌ی رۆیشتنی ئێمباپێ، ئێستا نۆره‌ی نه‌یمار دا سێلڤای به‌ڕازیلییه و ئه‌ویش ده‌یه‌وێت یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.
نه‌یمار به گوێره‌ی میدیای فه‌ڕه‌نسا، داوای له یانه‌كه‌ی كردووه رێگه‌ی بده‌ن بڕوات، هه‌رچه‌نده گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2025 واژۆ كردووه.
میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، نه‌یمار هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ بارسێلۆنا ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی دێمبێلی بگرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ی دوایی خه‌ریكه ده‌بێته یاریزانی پاریس.
نه‌یمار گرانبه‌هاترین یاریزانه له مێژووی گواستنه‌وه‌كان، كاتێك له 2017 به 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان.