لەم پێنج شوێنەی گەرمیان مەلە بکەیت مەترسی خنکانت هەیە

964+

پێشەوا محەمەد

بەرگریی شارستانی گەرمیان پێنج شوێنی مەترسیداری بۆ مەلەکردن دەستنیشان کردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەو شوێنانە مەلە نەکەن.

رووباری سیروان، بەنداوی باوەشاسوار، بەنداوی ئاوەسپی، بەنداوی تووڕە جاڕ و بەنداوی خانەقین، ئەو پێنج شوێنەن، کە دیاریی کراون.

لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا سێ کەس لە ئیدارەی گەرمیان خنکاون.

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، ئەوان ناتوانن مەلەکردن قەدەغە بکەن، تەنیا ئەوەی بڵاویان کردووەتەوە هۆشدارییە بۆ هاوڵاتیان تا تووشی حاڵەتی دڵتەزێن و نەخوازراو نەبن.