دیمه‌نى ده‌رهێنانى یه‌كێك له خنكاوه‌كانى ده‌ربه‌ندی رانیه... وێنه: 964+
"ئه‌وه‌ى مه‌له بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت"
راپەڕین کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
964+
ژوورى هه‌واڵ
رووداوەکانی خنکان لە دەربەندی رانیە زۆر بوون، بەرگری شارستانی کەوتووەتە خۆی و دنیایەک رێوشوێنی گرتووەتە بەر لەترسی دووبارە بوونەوەی ئەو حاڵەتانە.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە دوو کەس لە دەربەندی رانیە خنکاون، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەر تەرمێکیان دوای چوار رۆژ دۆزیوەتەوە، ئێستاش خەمی ئەوەیانە حاڵەتی لەو شێوەیە دووبارە ببێتەوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا ئەو شوێنانە دابخات کە مەترسی خنکانیان تێدایە، بەو پێیەی رووداوەکانی خنکان بووە نیمچە رۆژانە، هەر لەبەر ئەوەش بەرگری شارستانی راپەڕین کەوتنە خۆیان.
یەکەمجار کەوتنە چەقاندنی شیش و دانانی پشتێنەی سوور، دوێنێش چەند تابلۆیەکیان داناوە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لێی نوسراوە مەلەکردن قەدەغەیە.
عه‌لى قادر وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ى له‌و شوێنه نیشانكراوانه مه‌له بكات له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاساییشه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
وتیشی “هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌كاتى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه‌ى چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر خنكابوو، چه‌ند گه‌نجێك ویستیان مه‌له بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كران”.
به‌قسه‌ى وته‌بێژه به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین، هۆكاره‌كانى خنكانى هاوڵاتیان له ئاوى ده‌ربه‌ندى رانیه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لێوارى ئاوه‌كه قوڕو لیتیه و له زۆربه‌ى شوێنه‌كانیش ئاوى ده‌ربه‌ند گێژاو دروست ده‌كات.
“ساردی ئاوه‌كه و به‌ردانه‌وه‌ى ئاویش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دوو هۆكارى دیكه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ن كه خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه له ئاوى ده‌ربه‌ندى رانیه ده‌خنكێن” عه‌لى قادر واى وت.