پرۆژە وه‌ستاوه‌كانى كۆیه‌ ته‌واو ده‌كرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامى قه‌زاى كۆیه‌ ده‌ڵێت، كار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌ وه‌ستاوانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ كاریان تێدانه‌كراوه‌.

پڕۆژه‌كان بریتین له‌ ئاو و ئاوه‌ڕۆ، قیڕتاوکردن، شوێنەوار و چه‌ند بوارێكى دیکە.

تاریق حەیدەرى، قایمقامى قه‌زاى کۆیە، بە 964ـى راگەیاند، هۆكارى پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانمان قەیرانى دارایی بووه‌، ئێستاش ده‌رفه‌تێكی نوێیان هاتووه‌ته‌ به‌رده‌م، تا ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكرێته‌وه‌.

وتیشى “بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى تایبه‌تن به‌ بوارى شارەوانى له‌لایه‌ن وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزاره‌وه‌ بەڵێنى بەگەڕخستنەوەى چەند پرۆژەیەکمان وه‌رگرتووه‌”.