ژینگه‌پارێزێك كیسه‌ڵێك له‌ سووتان رزگار ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ناو پاشماوه‌ى ئه‌و ئاگره‌ى ماوه‌ى پێنج رۆژه‌ له‌ سنوورى شارى مه‌ریوان كه‌تووه‌ته‌وه‌، دیمه‌نى رزگاركردنى كیسه‌ڵێك له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزێكه‌وه‌ ده‌بیندرێت.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ى كه‌ 964 ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئاگره‌كه‌ى سنوورى شارى مه‌ریوان جگه‌ له‌و زیانه‌ى به‌ سروشتى سنووره‌كه‌ى گه‌یاندووه‌، زیانى بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانیش هه‌بووه‌.

ده‌رده‌كه‌وێت، ژینگه‌پارێزێك به‌ پرۆشه‌وه‌ به‌هاناى كێسه‌ڵێك له‌ناو پاشماوه‌ى ئاگره‌كه‌ ده‌چێت و ئاوى پێده‌دات.

ماوه‌ى پێنج رۆژه‌ دارستانەکانی زاگرۆس لە ناوچەی مەریوانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دەسووتێن و بەپێی ئامارێکی ئەنجوومەنی سەوزی چیا، تا ئێستا نزیکەی 500 هێکتار دارستان و پوش و پاوان سووتاون.