دیمەنی یەکێک لە شەقامەکانی قەزای کەلار _ وێنە: 964
گەرمیان سەروو نیوەی کوڵان تۆمار دەکات
هاوبەش ئەبوبەکر
کەشناسی هەرێم هاتنی شەپۆلێکی گەرمای راگەیاند و دەڵێت، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما نزیکەی سێ پلە بەرزدەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە ئیدارەی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە زیاتر لە نیوەی کوڵان و نزیک دەبێتەوە لە 51 پلەی سیلیزی.
“بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر 47 پلەى سیلیزى، سلێمانى 45 پلەى سیلیزى، دهۆک 46 پلەى سیلیزى، کەرکوک 50 پلەى سیلیزى، ئیدارەى راپەڕین 45 پلەى سیلیزى و هەڵەبجە 47 پلەى سیلیزى دەبێت”، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم وا دەڵێت.
لە ناوچە شاخاویەکانیش پلەی گەرما دەگاتە سەرووى 42 پلەى سیلیزى دەبێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت، “ئەم شەپۆلى گەرمایە ماوەى مانەوەى بۆ چەند رۆژێک درێژدەبێتەوە، بۆیە جیاوازە لە شەپۆڵەکانى تر، ئەمەش وا دەکات هەرێمى کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکى گەرماى چەند رۆژەدا بێت”.