کارەبای گەرمیان و ئاوی سلێمانی لە داخی لیستی موچە مانیان گرت
+964
ژووری هەواڵ
هەر کاتژمێرێک دوای دەستپێکردنی دەوامی ئەمڕۆ، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان و ئاوی سلێمانی دەستیان لە کار هەڵگرت و دەڵێن تا حاڵ و وەزعی موچەکەمان نەزانین، چاوەڕێ مەکەن قەڵەم بە کاغەزدا بێنین.
وەزارەتی دارایی پێنجشەممەی رابردوو لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی راگەیاند، بەڵام ناوی وەزارەتی کارەبا و شارەوانی، چەند وەزارەتێکی دیکەی تێدا نەبوو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاویش سەر بە شارەوانییە.
لە پاڵ کارەبا و شارەوانی، ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری و خوێندنی باڵا و شارەوانی، هەروەها سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران ناویان لە لیستەکەدا نییە.
ئێستا کارمەندانی ئاوی سلێمانی و کارەبای گەرمیان دەڵێن دوو مانگە چاویان بە موچە نە کەوتووە و لە لیستەکەش ناویان نییە، بۆیە مانگرتنیان راگەیاندووە.
پەیامنێرانی 964 لە سلێمانی و گەرمیان کەمێکی دیکە زانیاری زیاتر دەگوازنەوە.