سەبارەت بە زەویە سندوقییەکانە

داوای کەمکردنەوەی نرخی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

پیشنیارێک هەیە وەرگرتنی پارە لە زەوییە سندوقییەکان بۆ دروستکردنی خانوو لە 30%ـی نرخی زەوییەکەوە بکرێت بە 10%.

ئەگەر پێشنیارەکە ببێت بە بڕیار زەوییە سندوقییەکانی سنووری شارەوانی هەولێر و دەوروبەری دەگرێتەوە.

زەوی سندوقی بەو زەوییە دەوترێت کە بە زەوییەک دەوترێت، کە لانیکەم یەکێک لە لایەکانی کراوەتە خانوو.

ئەو زەوییانە پێشتر زیادەڕۆ بوون، واتە دەکەوتنە بەر ماستەرپلانی شارەوانییەکان، دواتر خەڵکێکی زۆر خانووی لەسەر دروستکردن، بەڵام هەمیشە حکومەت هەڕەشەی رووخاندنی دەکردن.

“دوای بڕیاری رێگەدانیان بە خانووکردن، هەر هاوڵاتیەک داوای بکردایە ئەو زەویان بکات بە خانوو 30%ـی نرخی زەوییەکەیان لێوەردەگرت، ئێستا پێشنیار هەیە ئەو نرخە بۆ 10%  کەمبکرێتەوە”، سەرچاوەیەک لە شارەوانی هەولێر وای بە 964 وت.