دیمه‌نی سه‌ر دیوارێكى شه‌قڵاوه كه تیایدا تابلۆكه‌ى هونه‌رمه‌ند فانكۆخ نه‌خشێندراوه... وێنه: شاره‌وانى شه‌قڵاوه
ڤانكوخ ده‌چێته سه‌ر دیواره‌كانى شه‌قڵاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى شه‌قڵاوه، پلانێكی جوانكارى بۆ دیوار و شۆسته‌كانى قه‌زاكه‌ى جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌ویش ره‌نگكردن و نه‌خشاندنى ئه‌و شوێنانه‌یه به تابلۆی جۆراوجۆر، یه‌كێك له‌و تابلۆیانه‌ى دروستكراوه، كارێكى هونه‌رمه‌ندى ناودرا ڤانكوخه.
تابلۆی “شه‌وى ئه‌ستێره‌كان” كه ئێستا له‌سه‌ر به‌شێك له دیواره‌كانى شه‌قڵاوه نه‌خشێندراوه، له‌ساڵى 1889 له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه دروستكراوه.
ڤینسێنت ڤانکۆخ، نیگارکێشێکی ناودارى جیهانییه، ساڵى 1853 له هۆڵه‌ندا له‌دایكبووه، له قوتابخانه‌ى ئینتیباعیه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بووه، ساڵی 1890 کۆچی دوایی کردووه.
رێكان حسێن، سه‌رۆكى شاره‌وانى شه‌قڵاوه به 964ـى وت، به مه‌به‌ستى زیاتر جوانكردنى شاره‌كه‌مان لەلایەن چەند مامۆستا و بەهرەمەندێكی دەستڕەنگینی شەقڵاوە ده‌ستیان به‌و كاره كردووه.
وتیشی “كاره‌كه لەسەر پێشینەی شارەوانی جێبه‌جێده‌كرێت و ئه‌و شۆسته و دیوارانه‌شى ده‌ستنیشان كراون كه‌وتوونه‌ته ده‌روازه‌كانى شه‌قڵاوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ بایه‌خدانمان به زیادكردنی سەوزایی و پارك له شاره‌كه‌یان، جوانكارییش بۆ شۆستە و شەقامەكانه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ماوه‌ى 10 رۆژه ده‌ست به‌و كاره كراوه و به‌رده‌وامىیش ده‌بێت تا ته‌واوى ده‌روازه‌كان جوانكارییان بۆ ده‌كرێت.