پیكاسۆكەی سلێمانی قاوە دەفرۆشێت
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
ڤیدیۆ
ئالان محەمەد عەلی، ناسراو بە ئالانی پیکاسۆ دانیشتووی شاری سلێمانییە و نزیکەی چوار ساڵە لە گردی سەرچنار بەرامبەر شوقەکانی پاک سیتی قاوەخانەیەکی بچوک و جیاوازی کردووەتەوە، ئەو قاوەخانەکەی بە تابلۆکانی خۆی رازاندووەتەوە و جیا لەوەش رۆژانە لەگەڵ پێشوازیکردن لە میوانەکانی، خۆی سەرقاڵی وێنەکێشان دەبێت لە بەرامبەر میوانەکانی.
ئالان لە ساڵی ١٩٩٠ەوە دەستیکردووە بە هونەری شێوەکاری و تا ئێستاش بەردەوامە.
ئەو لەبارەی كارەكەیەوە قسە بۆ 964+ دەكات و دەڵێت، ئەو هونەر وەک پیشە نابینێت و ئەوانەشی هونەر وەک پیشە سەیر دەکەن سەرکەوتوو نابن لە کارەکەیان و ناتوانن داهێنان بکەن.
نرخی تابلۆكانی ئالان پیكاسۆ لە ٤٠ هەزار دینارەوە دەسپێدەكات و گرانترین تابلۆی بە یەك ملیۆن دینار فرۆشراوە.