هێزێکی عێراقی بە هاوکاری ئاسایشی دهۆک باندێکی گەورەیان دەستگیرکردووە بە سەدان کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە. وێنە: ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق
بە سەدان کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە
لە دهۆک باندێکی گەورەی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
هێزێکی عێراقی بە هاوکاری ئاسایشی دهۆک باندێکی گەورەیان دەستگیرکردووە بە سەدان کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمەی راگەیاندووە و باسی لەوەش کردووە کە ئاسایشی دهۆک هاوکاریان بوون.
مادەکان لە شاری دهۆک دەستیان بەسەرداگیراوە و بریتین لە 236 کیلۆ و 476 گرام حەبی کەپتاگۆن و 35 کیلۆ و 755 گرام ئەفیون.
لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دهۆک هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێکی ئاسایشی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان کە لە بەغداوە هاتبوون ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە.
وتیشی، دۆسیەکە لەلایەن دادگای کەرخی یەکەم لە بەغداوە سەرپەرشتی دەکرێت.