شەو خەسوو و خەزووری کوشت و ئەمڕۆش هاوسەرەکەی

964+
کاروان ساڵحی

شەوی رابردوو لە کەرکوک زاوایەک خەسوو و خەزووری کوشت و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هاوسەرەکەی بە برینداری لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

شەوی پێنجشەممە، 3.8.2023، ئەو زاوایە سەرەتا دەستڕێژی گولـلەی لە خەزووری کرد و دەستبەجێ کوشتی، خەسووی و هاوسەرەکەی و ژنبرایەکی بریندارکرد، بەڵام هەر شەو خەسوویشی بە برینداری گیانی لەدەستدا.

ئێستا تەنیا ژنبراکەی لە نەخۆشخانە بە برینداری ماوەتەوە کە تاقانەی حەوت خوشکە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئازادی کەرکوک بە 964ـی وت، زاواکە کە پیشەی پۆلیس بووە، هێشتا دەستگیرنەکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.