کچێکی سۆماڵی حەیای وڵاتەکەی برد
+964
ژووری هەواڵ
کچێکی سۆماڵی خراپترین ریکۆردی لە مێژووی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان تۆمارکرد.
نەسرە عەلی ئەبوبەکر بە شداری راکردنی 100 مەتری پاڵەوانێتی زانکۆکانی جیهانی کرد کە ئێستا لە وڵاتی چین بەڕێوە دەچێت.
ماوەی راکردنەکەی بە 21.81 چرکە تەواوکرد و 10 چرکەی تەواو لە دوای یەکەمەکەوە بوو، ئەمەش خراپترین ئەنجامە لە مێژووی ئەو یارییەدا.
دوای ئەنجامەکان لێکۆڵینەوەکان دەریانخست ئەم کچە فڕی بە یارییەکەوە نەبووە، بەڵکو بە واسیتە بەشداری پێکراوە، لەبەر ئەوەی خزمی یەکێک لە بەرپرسەکانی کەرتی وەرزشی ئەو وڵاتەیە.
هەر دوێنێ شەو پاش تەواوبوونی راکردنەکە وەزیری وەرزش و لاوانی سۆماڵ رایگەیاند بڕیاریداوە بە راگرتنی سەرۆکی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتەکەی.
لە بەیاننامەیەکی ئەو وەزارەتەدا هاتووە، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە ئەو کچە لە هەموو تەمەنیدا وەرزشکار نەبووە و خەدیجە عەدەنی سەرۆکی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدان واستە و واستەکاری کردووە و خراپ دەسەڵاتی خۆی بە کارهێناوە و ناو و ناوبانگی وڵاتی لە کەدارکردووە.