ڤیدیۆ: ریال مه‌درید به شكسته‌وه ئه‌مریكای جێهێشت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی به كه‌مپ و گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مریكا هێنا و سێ گۆڵی دیكه‌شی لێكرا.
ریال مه‌درید له دوایاریی ئاماده‌كاریی خۆی له ئه‌مریكا ، به 1-3 گۆڵ به یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتالی دۆڕا.
گۆڵه‌كانی یوڤێنتۆس مۆیس كین، تیمۆسی ویا و ڤلاهۆڤیچ تۆماریان كرد، گۆڵه‌كه‌ی ریالیش ڤینیسیۆس جۆنیۆر تۆماری كرد.
مه‌درید چوار یاری له ئه‌مریكا كرد، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و یوڤێ دۆڕا، بردنه‌وه‌شی به‌سه‌ر میلان و مانچێسته‌ر یونایتددا تۆمار كرد.
ریال 12ی ئه‌م مانگه له ده‌ستپێكی لالیگا له‌گه‌ڵ بلباو له سان مامێس یاری ده‌كات.