به‌كارهێنانى شروبه‌ هیندییه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان راگیرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، بڕیاریدا ده‌رمانى جۆرى كۆڵد ئاوت Cold out كه‌ شروبێكی تایبه‌ت به‌ منداڵانه،‌ مامەڵەکردن و بەکارهێنانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا راگرت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3.8.2023 كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان، هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ئاگاداركرده‌وه‌، بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی دەرمانەکە و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بڕیاریداوه‌، هەموو ئەو ژمارە باجانەی کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمانه‌ رابکێشرێنەوە.

هاوكات بڕیاریش درا، کارگەی بەرهەمهێنەر هه‌ڵبسپێردرێت و هاوردەکردنی بەرهەمەکانی ئه‌و کارگەیەش رابگیرێت تا دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوە.

جۆرێک شروبی منداڵان لە هەرێمی کوردستان کەرەنتین کرا

جۆرێک شروبی منداڵان لە هەرێمی کوردستان کەرەنتین کرا