چوار رۆژی ماوە بۆ بەشی دووی ئاڤەتار

+964 

بڵند عوسمان – هەولێر

دوای  ١٣ ساڵ، بەشی دووەمی ئاڤەتار بەرهەم هێندرا و بڕیارە ١٦ی ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهان پەخش بکرێت.

بەشی یەکەمی فیلمی ئاڤەتار تاوەکو ئێستاش لە پلەی یەکەمی سەرجەم فیلمەکانی مێژوو دێت لە کۆکردنەوەی داهاتدا کە بڕەکەی زیاد لە دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلارە.

ئەم بەرهەمە نوێیە لە دەرهێنان و نوسینی هەمان دەرهێنەری بەشی یەکەمە کە جەیمس کامیرۆنە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە خێزانەکەی جاک دەکات، کە هەموو شتێک دەکەن بۆ پاراستنی لە دەستی داگیرکارییەکانی مرۆڤەکان.

جێ ئاماژە بۆ کردنە، ملیۆنان هەواداری فیلمەکانی جەیمس کامیرۆن و ئاڤەتار چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەن.