كەش و هەوا
پلەکانی گەرما دادەبەزن
فەرمان سادق
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کوردستان تاوەکو دوو پلە گەرماکە کەم دەکاتەوە و ئاسمانیش ساماڵە و تۆز و خۆڵیش نییە، بەڵام لە عێراق پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و تۆز و خۆڵیش بەردەوامە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10– 20) کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تـــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.
سبەی هەینی 4.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20) کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10)کم دەبێت.
پلەکانى گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 43 پلەى سیلیزى
سۆران: 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى