عەبدوڵا مەحمود. فۆتۆ: 964
ئەگەری وازهێنان دەخاتەڕوو
عه‌بدوڵا مه‌حمود چاوه‌ڕێی ئاراراته
+964
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر
عه‌بدوڵا مه‌حمود راهێنه‌ری ناسراوی تۆپی پێ له كوردستان ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر له وه‌رزی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارارات به‌رده‌وام نه‌بێت، به یه‌كجاری واز له كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌هێنێت.
عه‌بدوڵا مه‌حمود كه به شێخی راهێنه‌ران ناسراوه، به 964ی راگه‌یاند، وەرزی رابردوودا لەبەر قسەی چەند کەسێکی نزیک و ئازیزی مه‌شقی یانه‌ی ئاراراتی وه‌رگرت، بۆ وەرزی نوێش بەهەمان شێوە، ئەگەر داوای لێبکرێت دەمێنێتەوە، ئەگەر داواشی لێنەکرێت واز له كاری راهێنه‌ری ده‌هێنێت.
عه‌بدوڵا مه‌حمود ده‌ڵێت، “داوا لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەم لە زووترین کاتدا وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێ ئاشکرا بکەن، تا یانەکانیش پلانەکان و ئامادەکارییەکانیان دەستپێبکەن.
عه‌بدوڵا، كه وه‌رزی رابردوو پله‌ی دووه‌می خولی كوردستانی بۆ یانه‌ی ئارارات به‌ده‌ستهێنا، پێشتریش وازهێنانی له كاره‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، داوای لێكرا به‌رده‌وام بێت و پاشگه‌زیان كردووه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا